له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئیران‌دا عه‌بدوڵا نووری: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی ئێران فیدراڵیه
وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی خاته‌می که به باڵی "ریفۆرمخوازی ناو کۆماری ئیسلامی ناسراوه" رایگه‌یاند، باشترین سیسته‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆماری ئیسلامی ئێران فیدراڵیه، داوایشی كرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ویلایه‌ته‌كان ئه‌نجام بدرێت.
"عه‌بدوڵا نوری" وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ئێران و له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "سه‌نعه‌ت"ی ئێرانی ئاشكرایكرد، باشترین چاره بۆ كێشه‌كانی ئێران فیدراڵیه. ناوبراو وتی: دوای 30 ساڵ له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێویسته ئیدی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند دا كۆنه‌كرێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك وڵاتانی دیكه سیسته‌می فیدراڵی له ئێران جێبه‌جێ بكه‌ین.
"عه‌بدوڵا نوری" ئه‌وه‌شی دركاند، ده‌بێت له پارێزگا و ویلایه‌ته‌كانیشدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت. چاوه‌دێرانی سیاسی ئه‌و دروشمه‌ی عه‌بدوڵا نووری وه‌ک بازارگه‌رمیه‌ک بۆ هاندانی خه‌ڵک له مه‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌زانن. له سێ هه‌ڵبژاردنی رابردوودا راده‌ی ده‌نگده‌ران جار له گه‌ڵ جار له که‌می داوه